پێشمهرگه سپۆرت -
لەیارییەکی دۆستانەدا بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە ڤیسل کۆبی بردەوە.
لە درێژەی ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ،یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر یانەی ڤیسل کۆبی یابانی یاری کرد.
یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە سوودی بەرشەلۆنە کۆتایی هات،گۆڵەکانیش لە خولەکەکانی ٥٩ و ٨٦ کارلیس پیرێز تۆماری کردن.
جێگهی ئاماژهیه یانەی بەرشەلۆنە لە چواری مانگی داهاتوو لە جامی جوان گامبەر بەرامبەر یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی یاری بکات.