تهندروستی -
ڕۆشتن بە پێ یەكێكە لە چالاكیە وەرزشیە ئاسانەكان كە پێویست بە ماندووبوونی زۆر ناكات، ئەگەر ڕۆژانە 30 خولەك بە پێ بڕۆیت ئەم سوودانە بە تەندروستی خۆت دەگەیەنیت.
1- دژی زیادبوونی كێشە و ناهێڵێت چەوری زیاددە لە لەشتدا كۆببێتەوە.
2-ماسولكە و ئێسك بە هێز دەكات.
3- دوورت دەخاتەوە لە مەترسی توشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە.
4- تەندروستی دڵ باشتر دەكات.
5-مەزاج باشتر دەكات و ئارامت دەكاتەوە.
6- مەترسی توشبوون بەشەكرە كەمدەكاتەوە.
ڕۆژانە ئەگەر تەنها 30 خولەك بێت بە تەندروستی خۆتی ببەخشە و لە كەش و هەوایەكی خاوێندا بە پێ بڕۆ.