دیمه‌نێك له یاریی نێوان كیژانی پێشمه‌رگه و ئافرۆده‌یت
پێشمه‌رگه سپۆرت -
خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له پێنججه‌م ڕۆژی‌ی یاریه‌كانی خوله‌كه سێ یاری دیكه ئه‌نجام دران و یاری لوتكه‌ی خوله‌كه و دێربیش له به‌رژه‌وه‌ندی كچانی پێشمه‌رگه به كۆتاهات .
له یه‌كه‌م یاری دا كچانی كیژانی ڕانیه به ئه‌نجامی 3-0 گێم له كچانی سلێمانی یان برده‌وه و دووه‌م یاریش به هه‌مان ئه‌نجام بۆ كیژانی سیروانی شاره‌زوور به كۆتاهات له‌به‌رامبه‌ر كیژانی خاك .
ئه‌مه‌و یاری سێهه‌م له نێوان كیژانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و ئافرۆده‌یتی هاوشاریان ئه‌نجام درراو دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام كیژانی پێشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم له كیژانی ئافرۆده‌یت ببه‌نه‌وه پاش ئه‌وه‌ی به خاڵه‌كانی 25 - 21 و 25 - 22 و 25 - 19 یاریه‌كه‌یان به كۆتا هێنا .
به‌و ئه‌نجامه‌ش كیژانی پیێشمه‌رگه به بێ شكست و به كۆی 12 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كانیان گرتووه .
هه‌ر له یاریه‌كانی خوله‌كه و له كۆمه‌ڵه‌ی یانه به‌شداره‌كان له شاری هه‌ولێر سێ یاری دیكه ئه‌نجام دران و ئه‌نجامی یاریه‌كانی به‌م شێوه‌یه بوون :
سه‌نحاریب - ئامێدی 3-0
كۆیه - ئه‌كاد 3-2
ته‌ق ته‌ق × ئافره‌تان 3-0