پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق به هاوكاری لقی سلێمانی یه‌كێتیه‌كه‌ی له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه یاریه‌كانی خولی نایابی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره یاریه‌كانی خوله‌كه له به‌رواری 1 / 8 ی مانگی داهاتوو ده‌ست پێبكات و ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت ، سه‌باره‌ت به شێوازی به‌ڕێوه چوونی یاریه‌كانی خوله‌كه‌ش جه‌مال ڕه‌شید محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یه‌كێتی باله‌ی عێراق له كۆبونه‌وه‌ی خۆی به فه‌رمی بڕیاری دا یاریه‌كانی خولی باله‌ی كچانی عێراق له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجام بدات و به سوپاسه‌وه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ش هه‌روه‌ك چۆن له ڕابردوو ده‌رگای والاَ بووه له ئێستاشدا به هه‌مان شێوه هۆڵی یانه‌كه‌یان بۆ ته‌رخان كردووین و هاوكاری ته‌وامان ده‌كه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنی خوله‌كه .
سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی وتیشی خوله‌كه له به‌رواری 1 مانگی داهاتوو ده‌ست پێده‌كات و كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری خوله‌كه‌ش له به‌رواری 31 ته‌مووزی 2019 ئه‌نجام ده‌درێت .
جه‌مال ڕه‌شید ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له په‌ڕاوێزی خوله‌كه و له ڕۆژانی 1 تا 3 مانگی 8 خولی ناوبژیوانان و داوه‌ران به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌روه‌ك له ڕۆژانی 4 تا 6 ی 8 / 2019 خولی ڕاهێنه‌ران ئه‌نجام ده‌درێت .