ته‌ندروستی -
زاناكان له كۆلێجی پزیشكی له زانكۆی سان پاولۆ له به‌رازیل له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له هاوكاره‌كانیان له ئه‌وروپا له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرایان كرد نه‌خواردنی نانی به‌یانی ده‌بێته هۆی توشبوونی هه‌رزه‌كاران به قه‌ڵه‌وی و جۆری دووه‌می نه‌خۆشی شه‌كره و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی MedicalXpress بڵاویكردۆته‌وه تیایدا زاناكان داتای 3528 هه‌رزه‌كاریان لێكدایه‌وه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 12.5 بۆ 17.5 ساڵدا بوو له 10 وڵاتی جیاوازی ئه‌وروپا ژیانیان به‌سه‌ر بردوه و چالاكی و شێوازی ژیانیان جیاواز بووه.
پسپۆڕان گه‌یشتنه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ی خواردنی به‌یانیان له ژه‌مه‌كانیاندا نه‌بووه ئه‌وه مه‌ترسی توشبونیان به قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م زۆر زیاتر بووه له‌و هه‌رزه‌كارانه‌ی نانی به‌یانیان فه‌رامۆش نه‌كردووه.