پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به زه‌حمه‌ت و به لێدانی یه‌كلایی كه‌ره‌وه له یانه‌ی ئارسیناڵی برده‌وه .
له جامی پاڵه‌وانانی نێوده‌وڵه‌تی و له‌یارییه‌كی به‌هێزدا كه له ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت یانه‌ی ئارسیناڵ رووبه‌رووی ریاڵ مه‌درید بوه‌وه .
كاتی یاسایی یارییه‌كه به دوو گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتاییهات . به جۆرێك له تایمی یه‌كه‌مدا ئارسیناڵ دوو گۆڵی له رێگه‌ی لاكازێت وئۆبامیانگه‌وه تۆماركرد و ناچۆش له ریاڵ مه‌درید كارتی سوری پێدرا.
تایمی دووه‌م گاریس بێڵ وئه‌سینسۆ توانیان ئه‌نجامه‌كه بۆ ریاڵ مه‌درید یه‌كسانبكه‌نه‌وه‌و له لێدانه یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌كاندا ریاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ.