پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان بڕیاری دا به دواخستنی یاریه‌كانی قۆناغی كۆتایی خولی بژارده‌ی باله‌ی كوڕانی یانه‌كانی كوردستان كه هه‌ریه‌ك له تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، شه‌قلاَوه ، شۆڕیجه و نیشتیمان ) تێیدا به‌شدارن.
له‌و باره‌یه‌وه فیكره‌ت خه‌سره‌و ڕه‌شید سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان مان ده‌ست پێكرد و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك یاریه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌ربۆیه بڕیارمان دا كه یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی بژارده‌ی باله‌ی كوڕانی یانه‌كانی كوردستان له به‌رواری 24 ته‌مووز بۆ 1 / 8 / 2019 دوابخه‌ین .
فیكره‌ت خه‌سره‌و ووتیشی ، له شاری شه‌قلاَوه و بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ یاریه‌كانی قۆناغی كۆتایی خوله‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ین و پاڵه‌وانی خوله‌كه‌ش جامی یه‌كه‌می پێده‌درێت .