پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی نایابی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی ده‌ستی پێكردوو له ده‌ست پێكی یاریه‌كانی خوله‌كه‌ش كچانی پێشمه‌رگه توانیان به ئاستێكی به‌رز ببینرێن و به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم له كچانی ده‌ربه‌ندیخانیان برده‌وه.
له‌و یاریه‌دا و له گێمی یه‌كه‌م كچانی پێشمه‌رگه بالاَ ده‌ست بوون دوایی ئه‌وه‌ی ئاستێكی به‌رزیان پیشان دا‌و به ئه‌نجامی 25-14 خاڵ براوه بوون .
ئه‌مه‌و گێمی دووه‌م دووباره كچانی پێشمه‌رگه كۆنترۆڵی نێو یاریگه‌یان كردوو توانیان به ئه‌نجامی 25-18 خاڵ براوه بن .
دواجار و گێمی سێهه‌م بۆ كچانی پێشمه‌رگه ئه‌نجامێكی یه‌كلایه‌نه بوو دوایی ئه‌وه‌ی به خاڵه‌كانی 25-17 خاڵ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا و به‌و ئه‌نجامه‌ش كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان به 3 گێمی بێ وه‌لاَم یه‌كه‌م بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
به‌ر له ده‌ست پێكی یاری نێوان كچانی پێشمه‌رگه و ده‌ربه‌ندیخانیش و له یه‌كه‌م یاری دا كچانی باله‌ی یانه‌ی سلێمانی نه‌یان توانی به‌ربه‌ستی كچانی سیروانی شاره‌زوور ببڕن و ئه‌نجامی ئه‌و یاریه‌ش به 3-2 گێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی سیروانی شاره‌زوور به كۆتاهات .