پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی باله‌ی كوردستان بڕیاری دا به ده‌ست پێكی یاریه‌كانی خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی نایاب و سه‌رۆكی یه‌كێتیه‌كه‌ش سه‌باره‌ت به خوله‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت دواو ووتی ، پاش كۆبونه‌وه‌ی یه‌كێتی باله‌ی كوردستان بۆ ئه‌نجام دانی چالاكییه‌كانی خۆی بڕیامان داوه سبه‌ی دوو شه‌ممه 22 ته‌مووزی 2019 یاریه‌كانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی شاری هه‌ولێر و سلێمانی خولی باله‌ی پله نایابی كچانی یانه‌كانی كوردستان ده‌ست پێبكه‌ین و پاش ئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ریشمان بۆ ده‌ست پێكی خوله‌كه ئه‌نجام دا بڕیارمان دا له كۆمه‌ڵه‌ی یانه‌كانی به‌شدار له شاری سلێمانی كاتژمێر 4:00 ی ئێواره یه‌كه‌م یاری له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌ست پێبكه‌ین كه له نێوان تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی سلێمانی و سیروانی شاره‌زوور ده‌بێت .
فیكره خه‌سره‌و ڕه‌شید سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی كوردستان ووتیشی له كاتژمێر 6:00 ی هه‌مان ڕۆژ دووه‌م یاری له نێوان تیپه‌كانی باله‌ی كچانی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان ئه‌نجام ده‌درێت و سێهه‌م یاریش كه دوا یاری یه‌كه‌م ڕۆژمان ده‌بێت له نێوان كچانی یانه‌كانی خاك و ئافرۆده‌یت ده‌بێت و كچانی یانه‌ی ڕانیه‌ش له یه‌كه‌م ڕۆژی یاریه‌كان چاوه‌ڕوان ده‌بن .
دواجار ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له ڕۆژی ده‌ست پێكی یاریه‌كان خشته‌ی ته‌واوی یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و هاوپێچ له‌گه‌ڵ ڕێنماییه‌كانی خوله‌كه دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر تیپه به‌شداره‌كان .