ته‌ندروستی -
زاناكان له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێوه ئاشكرایان كردوه قه‌ڵه‌وی نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌نه، هاوشێوه‌ی نه‌خۆشی ڕه‌بۆ و سه‌رئێشه‌ی درێژخایه‌ن و پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م گرفته‌یان هه‌یه زوو چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه بكه‌ن.
توێژه‌ره‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كێشی مرۆڤ به هۆكاری ژینگه‌ی و بۆماوه‌یی كاری تێده‌كرێت، جۆن ویلدنگ له زانكۆی لیڤه‌رپوڵ و فیكی مونی به‌ڕێوبه‌ری جێ به‌جێكار له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێن" قه‌ڵه‌وی نه‌خۆشییه‌كی بۆماوه‌ییه و ڕاسته‌وخۆ توشبوونی جه‌سته نییه به نه‌خۆشی"
له ساڵی 1936 ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی قه‌ڵه‌وی وه‌ك نه‌خۆشی دیاریكردووه و 200 جۆری بۆهێڵه‌كان كار له كێشی زیادده ده‌كه‌ن و ئه‌م بۆهێڵانه هه‌ندێكجار هۆكارن بۆ زیادبوونی كێش و هه‌ندێكجاریش لاواز بوون.
پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌وی و كێشی زیادده وه‌ك نه‌خۆشی باس بكرێت ئه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م كێشه‌یه‌یان هه‌یه هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی ده‌ده‌ن و په‌نا بۆ پزیشك و چاره‌سه‌ری پزیشكی ده‌به‌ن له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خواردنی ته‌ندروست بخۆن یان ده‌رمان بێ ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشك به‌كاربهێنن.