پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی ولاَتانی عه‌ره‌بی دا هه‌ردوو یاریزانی تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌حمه‌د جه‌زا و محه‌مه‌د هێمن په‌یوه‌ندیان به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تڕه‌نجی عێراق كردوو به‌شداری له پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن كه بڕیاره یاریه‌كانی له به‌رواری 19 تا 26 ته‌مووز و له ولاَتی ئه‌رده‌ن به‌ڕێوه بچێت .
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تڕه‌نجی عێراق بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی تاقیكردنه‌وه و ئه‌نجامی تاكی یاریزانان دیاری ده‌كرێن و ئاست به‌رزی یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ش له پاڵه‌وانێتیه‌كانی عێراق دا بۆته جێگه‌ی تێڕامانی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌كه و به‌وه‌ش چه‌ندین یاریزانی تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه له نێو پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تڕه‌نجی عێراق دان و به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه‌كان ده‌كه‌ن .
هه‌روه‌ك ووتیشی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه ، پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی ولاَتانی عه‌ره‌بی یه بۆ ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان و ولاَتی ئه‌رده‌ن میوانداری ده‌كات وه هه‌ردوو یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ش ئه‌حمه‌د جه‌زا و محه‌مه‌د هێمن له نێو ئه‌و پێكهاته‌یه‌دان و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی به‌رچاویشیان لێده‌كه‌ین .