كچانی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه
پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له خوله‌كانی كوردستان و عێراق ده‌كات و له ئێستاشدا به شێوه‌یه‌كی چڕ مه‌شقه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات .
مه‌شقه‌كانی كچانی پێشمه‌رگه له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجام ده‌درێت و ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ش ده‌ڵێت بۆ ئه‌نجام له خوله‌كانی كوردستان عێراق دا ئاماده‌كاری ته‌واو ده‌كه‌ین .
كارزان فه‌تاح ڕاهێنه‌ری تیپی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاریه‌كانی تیپه‌كه‌یان ووتی ، تیپه‌كه‌مان له كۆمه‌ڵێك كیژه یاریزانی زۆر باش و لاو پێك دێن و ئه‌زمونێكی باشیان هه‌یه بۆ یاریه‌كان ، كارزان ووتیشی ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه مه‌شقه‌كان به شێوه‌یه‌كی چڕ ئه‌نجام ده‌ده‌ین و ئامانجمان به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامی كاریگه‌ره له خوله‌كانی كوردستان و عێراق دا .
ئه‌و ڕاهێنه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه دوو یاری دۆستانه‌یان له هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌نجام داوه و له هه‌ردوو یاریه‌كه‌دا توانیویانه سه‌ركه‌وتووبن و كیژانی تیپه‌كه‌شیان ئه‌و پلانانه‌یان جێ به جێ كردووه كه له مه‌شقه‌كان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن .
ئه‌مه‌و بڕیاره له ماوه‌یه‌كی نزیك خوله‌كانی كچانی كوردستان و عێراق ئه‌نجام بدرێن و زۆرێك له تیپه‌كانیش ئاماده‌كاریان بۆ ئه‌و خولانه ده‌ست پێكردووه .