دیمه‌نێك له نمایشی به‌رز كردنه‌وه‌ی قورسایی خانمان
پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی به‌رز كردنه‌وه‌ی قورسایی كوردستان به هاوكاری لقی سلێمانی یه‌كێتیه‌كه‌ی و له نێو هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانی پاڵه‌وانێتی به‌رز كردنه‌وه‌ی قورسایی بۆ خانمان ئه‌نجام دا .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كه پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 18 ته‌مووزی 2019 ئه‌نجام درا و حه‌وت یانه به‌شدار بوو دوایی كێبڕكێیه‌كی به‌هێزی خانمان بۆ كێشه‌كانی ( 45 كغم ، 49 كغم ، 55 كغم ، 59 كغم، 64 كغم ، 71 كغم ، 76 كغم ، 81 كغم ، 87 كغم ) سه‌ره‌نجام خانمانی یانه‌ی هه‌ولێر به پله‌ی یه‌كه‌م هاتن و پله‌ی دووه‌می ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ش بۆ خانمانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بوو .
ئه‌مه‌و ئه‌نجامی كۆتایی بۆ تیمه‌كان به خاڵ به‌م شێوه‌یه بوون :
پله‌ی یه‌كه‌م - یانه‌ی هه‌ولێر 766 خاڵ
پله‌ی دووه‌م - یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 590 خاڵ
پله‌ی سێهه‌م - یانه‌ی هه‌ندرێن 454 خاڵ
پله‌ی چواره‌م - ئافره‌تانی هه‌ولێر 68 خاڵ
پله‌ی پێنجه‌م - یانه‌ی پیشه‌سازی 63 خاڵ
پله‌ی شه‌شه‌م - یانه‌ی كه‌یوان 60 خاڵ
پله‌ی حه‌وته‌م - یانه‌ی سۆلاڤ 60 خاڵ
جێگه‌ی باسه ، له پاڵه‌وانێتی به‌رز كردنه‌وه‌ی قورسایی بۆ خانمان و له جۆری نه‌تر و خه‌تف هه‌ردوو كیژه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه خێلاَن به‌هادین و چاوان به‌هادین توانیان له كێشه‌كانی 45 كغم و 49 كفم پله‌كانی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی خانمانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی چاوان به‌هادین یاریزانی تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیمی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كێبڕكێیه‌كی به‌هێزی كرد بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامی پێشه‌نگ و خۆش به‌ختانه‌ش توانیمان پله‌ی دووه‌م بۆ یانه‌كه‌مان یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ده‌ست بهێنین .
هه‌روه‌ك ووتیشی من له كێشی 49 كغم نمایشم كرد و توانیم پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنم هه‌روه‌ك خێلاَن له كێشی 45 كغم نمایشی كردوو توانی پله‌ی یه‌كه‌م مسۆگه‌ر بكات .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه كیژه‌كانی دیكه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پله‌كانی دووه‌م تا چواره‌میان به‌ده‌ست ههێناوه‌و له ڕِیزبه‌ندی توانیویانه پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنن .
فۆتۆ : سواره كه‌ریم