تیپی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه
پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له دوو یاری دیكه‌ی خۆیدا تیپی تۆپی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی هه‌ریه‌ك له تیپه‌كانی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی نه‌فت شیمال و حله بۆوه .
له یاری یه‌كه‌می دا كه به‌رامبه‌ر یانه‌ی نه‌فت شیمال ئه‌نجامی دا تیپی تازه‌پێگه‌یشتوانی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ئاست به‌رزیان توانیان به ئه‌نجامی 57 - 33 سكۆر بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و هه‌روه‌ك له دووه‌م یاریشدا ڕوبه‌ڕوی تازه‌پێگه‌یشتوه‌كانی حله بونه‌وه و دوایی یاریه‌كی ماراسۆنی به‌هێز سه‌رئه‌نجام تیپه‌كه‌ی یانه‌ی حله توانی به جیاوازی چوار سكۆر و به ئه‌نجامی 75 - 71 سكۆر بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .