پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق به هاوكاری لقی سلێمانی یه‌كێتیه‌كه‌ی خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره له به‌رواری 1 / 8 / 2019 و به‌به‌شداری تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان و عێراق یاریه‌كانی خوله‌كه له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجام بدرێت ، ئه‌مه‌و سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی یاریه‌كانی خوله‌كه له شاری سلێمانی جه‌مال ڕه‌شید محه‌مه‌دی سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت دواو ووتی ، پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق بڕیاری دا یاریه‌كانی خولی باله‌ی كچان له شاری سلێمانی ئه‌نجام بدات یه‌كێتیه‌كه به فه‌رمی ئێمه‌ی وه‌ك لقی سلێمانی ئاگادار كرده‌وه له به‌ڕێوه چوونی یاریه‌كانی خوله‌كه و له ئێستاشدا ته‌واوی ئاماده‌كاری و دابین كردنی هۆڵ ده‌كرێت تا به شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوانه یاریه‌كانی ئه‌نجام بدرێن ، هه‌روه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی ئاماژه‌ی پێدا كه له سه‌ره‌تایی مانگی داهاتوو یاریه‌كانی خوله‌كه ده‌ست پێده‌كه‌ن و تا ئه‌نجام دانی كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ریش نازانرێت چه‌ند یانه به‌شداری ده‌كات ، به‌لاَم به‌و پێیه‌ی كه زۆرێك له تیپه‌كانی باله‌ی كچان له شاره‌كانی كوردستانن چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زۆرترین تیم به‌شداری بكات .