پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی تازه‌پێگه‌یشتوانی باسكه‌ی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له دووه‌م ڕۆژی یاریه‌كانی دا و سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوار شه‌ممه 17 ته‌مووزی 2019 تیپی باسكه‌ی كوڕانی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداریان له تازه‌پێگه‌یشتوانی باسكه‌ی یانه‌ی زاخۆ كردوو توانیان به پیشان دانی ئاستێكی به‌رز تازه‌پێگه‌یشتوانی پێشمه‌رگه یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و به ئه‌نجامی 63 سكۆر به‌رامبه‌ر 34 سكۆر بردنه‌وه مسۆگه‌ر بكه‌ن .
ئه‌مه‌و پێش یاری نێوان یانه‌كانی پێشمه‌رگه و زاخۆش تیپی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی حله له تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی نه‌فت شیمال یان برده‌وه .