پێشمهرگه سپۆرت -
تیروپشکی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022ـی وڵاتی قەتەر و جامی ئاسیای 2023ـی وڵاتی چین راکێشرا و هەڵبژاردەی عێراق کەوتە کۆمەڵەیەی سێیهمهوه
ئەمڕۆ لە بارەگای یهكێتی تۆپی پێی ئاسیا، بەئامادەبوونی نوێنەرانی هەموو هەڵبژاردەکانی ئاسیا تیروپشکەکە راکێشرا، هەڵبژاردەی عێراق پاڵەوانی جامی ئاسیای 2007 لە کۆمەڵەی سێیەمدایە، بەرامبەر هەریەکە لە ئێران، بەحرەین، هۆنگ کۆنگ و کەمبۆدیا یارییدەکات.
رکابەریی پاڵاوتنەکانی هەردوو پاڵەوانێتییەکە لە 5ـی ئەیلوولی 2019 دەستپێدەکەن و لە 9ـی حوزەیرانی 2020 کۆتاییدێن.
یەکەمی هەموو کۆمەڵەکان و 4 هەڵبژاردەی خاوەنی پلەی دووەم راستەوخۆ دەگەنە جامی ئاسیای 2023 و بەشداری لە قۆناخی کۆتایی پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا دەکەن.