دیمه‌نێك له یاری نێوان تازه‌پێگه‌یشتوانی پێشمه‌رگه‌و الحی
پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی باسكه‌ی عێراق و به هاوكاری لقی یه‌كێتیه‌كه و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی داخراوی شه‌هید ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه و به به‌شداری ده تیپی باسكه‌ی كوردستان و عێڕاق یاریه‌كانی خولی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوان ده‌ستی پێكردوو تێیداو له یه‌كه‌م ڕۆژی یاریه‌كان تیپی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به یاریه‌كی به‌هێز ڕوبه‌ڕوی تیپی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی الحی بونه‌وه و دوایی یاریه‌كی چوار تایمی به‌هێز سه‌رئه‌نجام یاریزانانی میوان توانیان به جیاوازی ته‌نیا یه‌ك سكۆر و به 50-51 سكۆر بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
هه‌روه‌ك بڕیاره ڕۆژی چوار شه‌ممه 17 ته‌مووزی 2019 تیپی تۆپی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوو یاری دیكه له خوله‌كه ئه‌نجام بدات و ڕوبه‌ڕوی هه‌ریه‌ك له تیپه‌كانی زاخۆ و نه‌فت شیمال ده‌بێته‌وه .
خشته‌ی یاریه‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه :
پێشمه‌رگه × زاخۆ - كاتژمێر - 11:30 پێش نیوه‌ڕۆ
پێشمه‌رگه × نه‌فت شیمال - كاتژمێر - 6:30 ئێواره