جێگری سه‌رۆكی یانه خه‌لاَتی تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچان ده‌كات
پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دوایی كێبڕكێیه‌كی به‌هێز له دوو قۆناغی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانةكانی عێراق دا توانی پله‌ی دووه‌م و جامی دووه‌می به‌ده‌ست بهێنێت .
له پای ئه‌و ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وته‌ی تیپه‌كه‌ش كه له خولی نایابی تۆپی سه‌رمێز كچانی یانه‌كانی عێراق به‌ده‌ستیان هێنا ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 16 ته‌مووزی 2019 به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی له به‌ڵێن حه‌یده‌ری ڕاهێنه‌ر و هه‌ردوو كیژه یاریزان ئه‌وین عه‌لی و ئه‌ژین عه‌لی كردوو وێڕایی پیرۆزبایی خۆی و ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه بۆ تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچان پاڵپشتی یانه‌كه‌یانی بۆ دووپات كردنه‌وه و ئه‌و ئه‌نجامه‌شی به‌ده‌ست كه‌وتێكی مێژووی وه‌سف كرد .
هه‌روه‌ك خه‌لاَتی كیژه یاریزانی تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی كرد ، له كۆتایشدا به‌ڵێن حه‌یده‌ری ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه سوپاسی خۆی و كیژه یاریزانانی ئاراسته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی یانه و جێگری سه‌رۆك و ته‌واوی ده‌سته‌ی كارگێڕی كردوو دڵسۆزی یانه‌كه‌یانی به‌رز نرخاند له پاڵپشتی به‌رده‌وامی تیپه‌كه‌یان و به‌ڵێنیان دووپات كرده‌وه كه كۆڵ نه‌ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام بن له پێناو به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامی به‌رده‌وام له پاڵه‌وانێتیه‌كان دا .