تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه
پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی له كۆی چوارده یانه‌ی به‌شداری خولی نایابی شه‌تڕه‌نجی كوڕانی یانه‌كانی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌م یان به‌ده‌ست هێنا و بۆ جاری دووه‌م نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان هێنایه‌وه یانه‌ی پێشمه‌رگه ، یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی كوردستان به نوسراوێكی فه‌رمی پیرۆزبایی له یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كات .
له‌و نوسراوه‌ی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی كوردستان هاتووه ، به بۆنه‌ی به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی یانه نایابه‌كانی كوردستان له شاری سلێمانی به ڕكابه‌ری كردن له‌گه‌ڵ 14 یانه‌ی وه‌رزشی دیكه‌ی كوردستان ، هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه ئێمه وه‌ك یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی كوردستان پیرۆزبایی و ده‌ست خۆشیتان لێده‌كه‌ین و بێگومان به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م ئه‌نجامه دڵخۆشكه‌ره ده‌رئه‌نجامی پشتگیری و خه‌مخۆری سه‌رۆك و ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌تانه بۆ سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ر و یاریزانه‌كانتان كه مایه‌ی پێزانینی ئێمه‌یه .
ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی كوردستانه بۆ یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی .