پێشمه‌رگه سپۆرت -
رۆژنامه‌ی سكای سپۆرت هه‌واڵێكی گرنگ له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی گفتووگۆی نیمار له‌گه‌ڵ لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی پاریس سانجێرمان بڵاو ده‌كاته‌وه.
دوێنێ نیمار گه‌یشته‌وه باره‌گای یانه‌ی پاریس سانجێرمان و له‌گه‌ڵ لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه كۆبوه‌یه‌وه .
سكای سپۆرت جه‌ختده‌كاته‌وه كه به فه‌رمی نیمار له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا داوای رۆشتنی له یانه‌كه‌ی كردووه وبه لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه بۆ وه‌رزی داهاتوو نایه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه پاریسییه به‌رده‌وام بێت .
سكای باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه كارگێڕی یانه‌كه زۆر هه‌وڵیداوه نیمار به مانه‌وه رازی بكات ، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه سور بووه له‌سه‌ر جێهێشتنی یانه‌كه .