پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی باسكه‌ی عێراق به هاوكاری لقی یه‌كێتیه‌كه‌ی له شاری سلێمانی و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، قۆناغی كۆتایی خولی باسكه‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره یاریه‌كانی خوله‌كه له به‌رواری 16 تا 21 ی ته‌مووزی 2019 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه بچێت و تێیدا و تیپی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، زاخۆ ، نه‌فت شیمال ، شه‌هره‌بان ، ته‌خه‌سوسیه ، ختوت ، حله ، ته‌زامن ، الحی و ناصریه ) به‌شداری ده‌كه‌ن .