پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕۆژ له دوایی ڕۆژ ئاستی به‌ره‌و پێش ده‌چێت و ده‌ركه‌وتنی ئاستی كیژه یاریزانانی تیپه‌كه‌ش له نێو خوله‌كان ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه .
له خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كانی عێراق كه له شاری سلێمانی به‌ڕێوه چوو له یاری لوتكه‌ی خوله‌كه‌دا كیژه یاریزان ئه‌ژین عه‌لی له دووه‌م یاری دا ڕوبه‌ڕوی یه‌كێك له كیژه پاڵه‌وانان بۆوه و دوایی یاریه‌كی پڕ هێز و ململانێی توند سه‌رئه‌نجام ئه‌و كیژه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی به 3-2 گێم له‌ده‌ست دا .
ئه‌مه‌و ئاستی ئه‌ژین عه‌لی له نێو جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بوو به‌ده‌ركه‌وت و وه‌ك ڕێزلێنانێك بۆ ئه‌و كیژه یاریزانه جامی دووه‌می خوله‌كه كه یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ده‌ستی هێنا پێشكه‌ش به ئه‌ژین عه‌لی پاڵه‌وان كرا .