پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13/7/2019 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
1- بۆ لێژنه‌ی دامه‌زراندنی فێرگه‌كانی تۆپی پێی عێراق به نووسراوی ژماره 314 له رێكه‌وتی 22/6/2019 له‌سه‌ر راسپارده‌ی (هادی كه‌ریم) جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، بڕیاردرا به ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه:
• ئازاد سدقی سه‌عید ـ جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی فێرگه‌كانی كوردستان.
• سه‌لام تاهیر ـ سكرتێری لێژنه‌ی فێرگه‌كانی كوردستان.
2- له یاری نێوان برایه‌تی و زاخۆ له خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان، به هۆی وتنی قسه‌ی ناشیرین له لایه‌ن یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ (تاهیر حه‌مدی) هه‌روه‌ها ده‌ركردنی له یارییه‌كه بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو بۆ یه‌ك یاری، كه نابێت له نێو یاریگه ئاماده‌بێت.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
3- هیچ كه‌سێك له یاریزانان و ستافی هونه‌ری و كارگێران و خزمه‌تگوزاری یانه‌كان، به بێ بوونی ناسنامه یان باجی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان نابێت له نێو یاریگه ئاماده‌بن، پێویسته له‌سه‌ر ناوبژیوانی چواره‌م و سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كان ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان به‌رپرسیار ده‌بن.
4- یارییه‌كانی (هاتن) له قۆتاغی چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی نایابی فوتساڵی كچانی، له رۆژی هه‌ینی 19/7/2019 ئه‌نجام ده‌درێت.
5- یاری كۆتایی و مه‌ڕاسیمی كۆتایی خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان، له رۆژی چوارشه‌ممه 24/7/2019 له كاتژمێر 6:00 ـی ئێواره، له هۆڵی (ساڵح عه‌لی) له سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت.