پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی بڕیار بوو له كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 13 ته‌مووزی 2019 یاری كۆتایی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كانی عێراق له نێو هۆڵی یانه‌ی سلێمانی ئه‌نجام بدرێت به‌لاَم كاتی ده‌ست پێكی‌ی ییاری كۆتایی گۆڕانكاری تێدا كرا‌و كاته‌كه‌ی پێش خرا .
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تیپه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه دوایی ڕاوێژ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پێش بڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی عێراق بڕیار درا یاری كۆتایی خوله‌كه له كاتژمێر 5:00 ی ئێواره بخرێته كاتژمێر 10:00 ی سه‌ر له به‌یانی ، به‌ڵێن ووتیشی ئاماده‌كاری ته‌واومان كردووه و بۆ ئه‌نجام ڕوبه‌ڕوی كچانی یانه‌ی گاز جنوب ده‌بینه‌وه‌و ده‌مانه‌وێت جامی یه‌كه‌می به‌ده‌ست بهێنین.