پێشمه‌رگه سپۆرت -
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید راگه‌یاند .
پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌ی به‌رشه‌لۆته له تویته‌ر وێنه‌یه‌كی گریزمانی بڵاوكردۆته‌وه به درێسی یانه‌كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌وه‌و له‌سه‌ری نوسراوه ئه‌مه سه‌رنج راكێشه .
به‌رشه‌لۆنه بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز ئه‌و یاریزانه‌ی گواستۆته‌وه ریزه‌كانی له‌به‌رامبه‌ر مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كه 120 ملیۆن یۆرۆیه .
هاوكات به پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه به‌رشه‌لۆنه رۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌و یاریزانه به ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌ناسێنێت ورۆژی دووشه‌ممه‌ش به‌شداری راهێنانه‌كانی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه ده‌كات.