پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌م و كۆتایی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی كوڕانی یانه‌كانی عێراق له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی سلێمانی ده‌ستی پێكردوو تێیداو تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دوو یاری ئه‌نجام دا .
له یه‌كه‌م یاری خۆیدا یاریزانانی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی 3-1 یاری له تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی دهۆك ببه‌نه‌وه و هه‌روه‌ك له دووه‌م یاری كه سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 12 ته‌مووزی 2019 ئه‌نجام یان كوڕانی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی پێشمه‌رگه و سلێمانی به یاریه‌كی به‌هێزی ئاست به‌رز به یه‌ك گه‌یشتن و دوایی كێبڕكێیه‌كی به‌هێز له‌و یاریه‌دا سه‌رئه‌نجام یاریزانانی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی سلێمانی توانیان به ئه‌نجامی 3-2 یاری بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .