پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی كوردستان له نێو هۆڵی دررخاوی یانه‌ی پێشمه‌رگه دررێژه‌ی هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له دووه‌م ڕۆژی یاریه‌كانی خوله‌كه تیپی باله یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی نیشتیمان بونه‌وه و توانیان به ئه‌نجامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه و به 3 گێمی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
له‌و یاریه‌دا و له سه‌ره‌تاوه یاریزانانی پێشمه‌رگه به ئاست و ئه‌نجام سه‌ركه‌وتووبوون دوایی ئه‌وه‌ی به خاڵه‌كانی
( 25 - 14 ، 25 - 23 ، 25 - 20 ) براوه بوون .
هه‌ر له یاریه‌كانی خوله‌كه تیپی باله‌ی یانه‌ی شه‌قلاَوه به ئه‌نجامی سێ گێمی یه‌كلایه‌نه له تیپی باله‌ی یانه‌ی شۆڕیجه‌ی كه‌ركوكیان برده‌وه .