پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری شه‌ش یاریزانی تری یانه‌كه‌ی بێت تا ئه‌وه‌ی بتوانێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ پۆڵ پۆگبای فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مان یونایتد واژوو بكات .
له ماوه‌ی رابردوودا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌ستبه‌رداری حه‌وت یاریزانی بووه وله فرۆشتنی ئه‌و حه‌وت یاریزانه 125 ملیۆن یۆرۆی ده‌سكه‌وتووه.
رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی شاهانه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه پیرێزی سه‌رۆكی ریاڵ مه‌درید هیوای به‌وه هه‌یه كه ده‌ستبه‌رداری شه‌ش یاریزانی تری یانه‌كه‌ی بێت تا ئه‌وه‌ی بڕی 200 ملیۆن یۆرۆی تری ده‌سبكه‌وێت ، له گرنگترین ئه‌و یاریزانانه‌ش جه‌یمس رۆدریگێز و ئیسكۆ وگاریس بێڵ وچه‌ند یاریزانێكی تر ، تا ئه‌وه‌ی بتوانێت پۆگبا وچه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی تر بۆ ریزه‌كانی بگوازێته‌وه.