پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی قۆناغی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامه و له دووه‌م یاری یه‌كه‌م ڕۆژی خوله‌كه كه له نێو هۆڵی داخراوی شه‌هید ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه ده‌چێت ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی شۆڕیجه‌ی كه‌ركوك كردوو پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی به یه‌كه‌م بردنه‌وه یه‌كه‌م سێ خاڵ كۆبكاته‌وه.
له گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی 25 - 20 خاڵ براوه بن و هه‌روه‌ك له گێمی دووه‌مدا شۆڕیجه
براوه دوایی ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 17- 25 خاڵ پێشكه‌وت .
گێمی سێهه‌م و چواره‌م یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان سه‌ركه‌وتوانه پلانه‌كانی دكتۆر سه‌لاَح كانه‌بی جێ به جێ بكه‌ن و به خاڵه‌كانی 25-21 و 25-18 بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی یه‌كه‌م سێ خاڵ مسۆگه‌ر بكات .