دیمه‌نێك له یاری نێوان تیپه‌كانی شهقلاَوه و نیشتیمان
پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان به هاوكاری لقی یه‌كێتیه‌كه‌ی له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه یاریه‌كانی یه‌كه‌م قۆناغی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی كوردستانی ده‌ست پێكرد كه تێیدا تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، شۆڕیجه ، شهقلاَوه و نیشتیمان ) به‌شداریان كردووه .
له یه‌كه‌م یاری ده‌ست پێكی قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه‌دا تیپی باله‌ی یانه‌كانی شهقلاَوه و نیشتیمان ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی بونه‌وه و دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام كوڕانی شهقلاَوه توانیان بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن به ئه‌نجامی 3-1 گێم .