پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی كوردستان به هاوكاری لقی سلێمانی یه‌كێتیه‌كه له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی سلێمانی قۆناغی دووه‌م و كۆتایی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی كوڕان و كچانی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌دات كه تێیدا 16 تیپ له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و 5 تیپ له‌سه‌ر ئاستی كچان به‌شداریان كردووه .
بڕیاره یاریه‌كانی خوله‌كه له ڕۆژی پێنج شه‌ممه 11 ته‌مووزی 2019 ده‌ست پێبكات و تێیداو تیپه‌كانی یانه‌كان كێبڕكێی ئه‌نجامی كاریگه‌ر ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی و به‌ده‌ست هێنانی نازناوی خوله‌كه .
ئه‌مه‌و بڕیاره تیپی تۆپی سه‌رمێزی كوڕانی یانه‌كانی ( سلێمانی ، ئاشتی ، پێشمه‌رگه ، دهۆك ، دووز ، كازمییه ، سه‌لام ، شه‌باب عه‌دل ، ئیمام موته‌قین ، برایه‌تی ، نه‌جه‌ف ، جه‌یش ، هه‌ڵه‌بجه ، سه‌ناعه ، غاز جنوب و ئه‌كاد ) .