پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی سوپاس كردنی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به‌خشینی سوپاسنامه به یانه‌كه ، ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 9 ته‌مووزی 2019 له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرد له به‌ڕێز به‌كر محه‌مه‌د مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوایی سلێمانی و خاتوو ئاڤان عیزه‌ت لێپرسراوی یه‌كه‌ی چالاكی و دیده‌وانی ڕۆژ ئاوا .
له‌و میوانداریه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز به‌كر محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا سوپاس و پێزانینی ئاراسته‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كرد بۆ ئه‌و هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌كه‌یان ده‌یكه‌ن به دابین كردنی هۆڵ و یاریگه‌كانیان بۆ ئه‌نجام دانی چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی یه‌كه‌ی چالاكی وه‌رزش و دیده‌وانی .
له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سوپاسی كردن و ڕایگه‌یاند كه په‌روه‌رده بناغه‌ی پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی دواڕۆژه‌و پاڵپشتی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی بۆ دووپات كردنه‌وه .
له كۆتایش به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا ئه‌ڵغانی سوپاس و پێزانینی به‌خشیه جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .