كچانی‌ ئه‌كاد توشی‌ دووه‌م شكست هاتن




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

تیپی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ یانه‌ی‌ ئه‌كاد بۆ ئاماده‌كاری‌ و به‌شداری‌ له‌ خولی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان ڕووی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ كردوو دوو یاری‌ دۆستانه‌ی‌ ئه‌نجام دا .

له‌ یاری‌ یه‌كه‌می‌ خۆیدا ، تیپه‌كه‌ی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ یانه‌ی‌ ئه‌كاد بوونه‌ میوانی‌ كچانی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و دوایی‌ یاریه‌كی‌ به‌هێز سه‌رئه‌نجام كچانی‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌و یارییه‌ دۆستانه‌یه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان به‌ كۆتا هێنا به‌ ئه‌نجامی‌ 3-1 گێم .

له‌ دووه‌م یاری‌ دۆستانه‌ی‌ خۆیدا ، تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ ئه‌كاد له‌ هۆڵی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ میوانداری‌ له‌ كچانی‌ ده‌ربه‌ندیخان كردوو له‌و یاریه‌دا دووباره‌ كچانی‌ باله‌ی‌ ئه‌كاد نه‌یان توانی‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن پاش ئه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ یارییه‌كه‌ به‌ ئه‌ 3-2 گێم له‌به‌رژوه‌ندی‌ كچانی‌ یانه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان به‌ كۆتاهات .

ئه‌مه‌و بڕیاره‌ له‌ به‌رواری‌ 16 ته‌مووزی‌ 2019 یاریه‌كانی‌ خولی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان ئه‌نجام بدرێت و تیپه‌ به‌شداره‌كانیش دابه‌شی‌ سه‌ر دوو گروپ كراون و یاریه‌كانیان له‌ شاره‌كانی‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت .


PM:03:20:09/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 1845 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌