به‌یاننامه‌ی‌ فه‌رمی‌ پاریس سانجێرمان له‌سه‌ر نیمار داسێلڤا



 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان به‌یاننامه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ له‌سه‌ر ئاماده‌نه‌بونی‌ نیمار له‌ راهێنانه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه‌ .

نیمار دوێنێ ئاماده‌یی یاری‌ كۆتایی كوپا ئه‌مریكا بوو له‌ وڵاتی‌ به‌ڕازیل ، ئاماده‌ی‌ راهێنانه‌كانی‌ یانه‌كه‌ی‌ نه‌بوو .

یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان به‌ یاننامه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ وله‌ به‌یاننامه‌كه‌دا یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان ئاشكرای‌ كردووه‌ .

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئێمه‌ نیمارمان بانگهێشتی‌ راهێنانه‌كان كرد ، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه‌ ئاماده‌ نه‌بوو ، بێ ئه‌وه‌ی‌ مۆڵه‌ت له‌ یانه‌كه‌ی‌ وه‌ربگرێت . 

یانه‌ پاریسییه‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ باسكردووه‌ كه‌ له‌نزیكترین كاتدا لێپرسینه‌وه‌ له‌ویاریزانه‌ ده‌كه‌ن . 



PM:03:09:09/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 4546 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌