پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له یاریه‌كانی خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان ، تیپی باله‌ی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌كارییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی چڕ ئه‌نجام ده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا یاریه‌كی دۆستانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر كچانی یانه‌ی ئه‌كادی شاری هه‌ولێر ئه‌نجام دا .
ئه‌و یارییه له كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 8 ته‌مووزی 2019 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجام دراو تێیداو دوایی یاریه‌كی به‌هێز كه ئاماده‌كاری هه‌ردوو تیمه بۆ به‌شداری له قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه سه‌رئه‌نجام كچانی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی 3-1 گێم له تیپی باله‌ی یانه‌ی ئه‌كادی میوان ببه‌نه‌وه .
بڕیاره له به‌رواری 16 / 7 / 2019 یاریه‌كانی خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان ده‌ست پێبكات و یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان-یش بڕیاری داوه تیپه‌كانی به‌شداری خوله‌كه دابه‌شی سه‌ر دوو گروپ بكات و له شاری هه‌ولێر گروپی یه‌كه‌م كه بریتی ده‌بن له یانه‌كانی شاری هه‌ولێر و دهۆك به یه‌ك ده‌گه‌ن و هه‌روه‌ك له شاری سلێمانی تیپه‌كانی باله‌ی یانه‌كانی شاری سلێمانی و كه‌ركوك ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی ده‌بنه‌وه .