پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل بووه پاڵه‌وانی كوپا ئه‌مریكا بۆ نۆیه‌م جار له مێژوویدا پاش بردنه‌وه‌ی له پیرۆ به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك .
له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی كوپا ئه‌مریكا كه له یاریگای ماراكانا به‌ڕێوه‌چوو ، هه‌ڵبژارده‌ی میوانداری پاڵه‌وانێتییه‌كه رووبه‌رووی پیرۆ بوه‌وه و یارییه‌كه به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له سودی به‌ڕازیل كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی به‌ڕازیل ئیڤه‌رتۆن وگابرێل خیسۆس ریچاڵدسۆن له خوله‌كی 15 و48 و90 تۆماریان كرد، گۆڵه‌كه‌ی ریچاڵدسۆن به لێدانی سزا بوو، وتاكه گۆڵه‌كه‌ی پیرۆش گابرێل گریرۆ به لێدانی سزا تۆماری كرد .
به‌وشێوه به‌ڕازیل بۆ نۆیه‌م جار له مێژوویدا بووه پاڵه‌وانی جامه‌كه .