پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیاره له ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رواری 10 ته‌مووزی 2019 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه یاریه‌كانی یه‌كه‌م قۆناغی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی كوردستان ده‌ست پێبكات .
یاریه‌كانی خوله‌كه به‌به‌شداری تیپی باله‌ی كوڕانی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، هه‌ولێر ، شه‌قلاَوه ، نیشتیمان و شۆڕیجه ) ده‌بێت و هه‌روه‌ك به شێوه‌ی خول به دوو قۆناغ یاریه‌كانی ئه‌نجام ده‌درێت ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه یه‌كێكه له تیپه به‌شداره‌كانی خوله‌كه له ئێستادا دوا ئاماده‌كارییه‌كانی خۆی بۆ یاریه‌كانی ئه‌و خوله ده‌كات و ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ش بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئاماده‌ین و به شێوه‌یه‌كی زۆر باش ئاماده‌كاریمان كردووه تا بتوانین ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنین .
دكتۆر سه‌لاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ری تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتیشی ، به پێكهاته‌یه‌كی زۆر جیاواز ده‌چینه نێو كێبڕكێكانی خوله‌كه و به كۆمه‌ڵێك یاریزانی لاو ده‌مانه‌وێت ئه‌و ئه‌نجامه به‌ده‌ست بهێنین كه ده‌مانه‌وێت چونكه له ئێستادا یاریزان عه‌لی ته‌ها كابتنی تیپه‌كه به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ناتوانێت به‌شداری له یاریه‌كانی خوله‌كه بكات .
هه‌روه‌ك كانه‌بی ڕاهێنه‌ر ئاماژه‌ی پێدا كه یانه‌كه‌یان پاڵپشتیانن و سوپاسی ته‌واوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌شیانی كرد كه له نزیكه‌وه هاوكاریان ده‌كه‌ن .