پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕكابه‌رییه‌كانی خولی نایابی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان پێ ده‌نێته قۆناغه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان و دوایی كۆبونه‌وه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یانه‌كانی گه‌یشتوو به قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین كه بریتین له یانه‌كانی ( ئافرۆده‌یت ، زێره‌ڤانی ، چۆمان و سیروانی نوێ ) بڕیار درا كه یاریه‌كانی خوله‌كه به شێوازی ده‌رچوون به یه‌ك دۆڕاندن بێت و هه‌روه‌ك بڕیاره یاری كۆتایی خوله‌كه‌ش له شاری سلێمانی ئه‌نجام بدرێت .
یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری داوه یاریه‌كانی به شێوازی دوو یاری چوون و هاتن ئه‌نجام بدات به‌م شێوه‌یه :
چۆمان × زێره‌ڤانی له هۆڵی یانه‌ی چۆمان یاریه‌كه‌یان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئافرۆده‌یت و سیروانی نوێش له هۆڵی ساڵح عه‌لی تایبه‌ت به یانه‌ی ئافرۆده‌یت یاریه‌كه‌یان به‌ڕێوه ده‌چێت ، هه‌رچی یه‌كێتیی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستانه بڕیاری داوه‌كه ته‌واوی كارته سورو زه‌رده‌كانه بسڕێنه‌وه و له ڕۆژی 13 ته‌مووزیش یاریه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ن .