یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ناوی جێگری سه‌رۆك و سكرتێر و ته‌واوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێزان شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا و قوباد تاڵه‌بانی ده‌كات به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان .
ئێمه له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هیوادارین به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وه‌ك جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌رده‌م سه‌ركه‌وتووبێت و وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئه‌م كوردستانه خۆشه‌ویسته كه خه‌م خۆر و دڵسۆزی میله‌ت بووه و له ئێستاشدا به‌و پۆسته‌ی خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتیمان ده‌كات.
هه‌روه‌ك دووباره پیرۆزبایی له به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی ده‌كه‌ین كه له ڕابردوو جێگه ده‌ستی دیار بووه و وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم خه‌م خۆری میله‌ت بووه دووباره هیوایی سه‌كه‌وتنی بۆ ده‌خوازین .
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه 6 / ی ته‌مووزی 2019