پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی ده‌ركرد:
1- كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌ر چوار یانه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان (زێره‌ڤانی، ئه‌فرۆده‌یت، چۆمان و سیروانی نوێ) ئه‌نجامدرا، ئه‌م بڕیارانه درا:
• یارییه‌كانی به شێوازی یه‌ك دۆڕان به دوو یاری (چوون و هاتن) به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه به‌رێوه ده‌چێت.
چۆمان × زێره‌ڤانی (هۆڵی چۆمان).
ئه‌فرۆده‌یت × سیروانی نوێ (هۆڵی ئه‌فرۆده‌یت).
• سڕینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كارته زه‌رد و سووره‌كانی یاریزانان.
• زیادكردنی یاریزان له‌سه‌ر لیستی ناوی یاریزانان ناكرێت.
• یاری كۆتایی له شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت.
• رۆژی شه‌ممه 13/7/2019 یارییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.
2- كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان ئه‌نجامدرا، ئه‌م بڕیارانه درا:
• خوله‌كه به به‌شداری 12 یانه به‌رێوه ده‌چێت و هه‌ر گرووپێك شه‌ش یانه له خۆ ده‌گرێت:
گرووپی یه‌كه‌م: (دووبز، ئاڵتون كۆپری، بابه‌گوڕگوڕ، هێرش، خاك و پیشه‌سازی).
گرووپی دووه‌م: (پێنجوێن، شۆریجه، بابان، سلێمانی، چه‌مچه‌ماڵ و گازی باكوور).
• خوله‌كه به شێوازی خول به یه‌ك قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێت.
• له هه‌ر گرووپێك دوو یانه بۆ قۆناغی دووه‌م سه‌رده‌كه‌وێت.
• سێ یانه بۆ خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2019/2020 سه‌رده‌كه‌وێت.
• یارییه‌كان رۆژی دووشه‌ممه 5/8/2019 به‌رێوه ده‌چێت.
• دواین كات بۆ پێشكه‌شكردنی لیستی ناوی یاریزانان (كشوفات) رۆژی شه‌ممه 20/7/2019 ده‌بێت.
3- له یاری نێوان سه‌یدسادق و رزگاری له خولی پله‌یه‌كی لاوانی كوردستان، به هۆی كه‌مته‌رخه‌می یانه‌ی سه‌یدسادق له ئاماده‌كردنی ژووری جلگۆڕینی یاریزانان تیپی میوان، داوا له یانه‌ی سه‌یدسادق ده‌كه‌ین بۆ یارییه‌كانی داهاتوو به جوانترین و پاكترین شێوه (W.C) و ژووری جلگۆڕینی یاریزانان و سه‌رپه‌رشتیاری یاری و ناوبژیوانان ئاماده بكات.
4- به هۆی كه‌مته‌رخه‌می له لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری یاری نێوان سه‌یدسادق و رزگاری (حوسێن محه‌ممه‌د) له خولی پله‌یه‌كی لاوانی كوردستان، به هۆی نه‌بوونی لۆگۆی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له‌سه‌ر درێسی یاریزانانی یانه‌ی سه‌یدسادق، بڕیاردرا به راگرتنی ناوبراو بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كان.
5- ئاگاداری تیپی لاوانی یانه‌ی سه‌یدسادق ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته لۆگۆی یه‌كێتییه‌كه‌مان له‌سه‌ر قۆڵی لای ڕاستی درێسی یاریزانان به روونی هه‌بێت و دیار بێت.