پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی بلیاردی كوردستان پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی كوردستانی ئه‌نجام دا‌و كوڕه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه شۆبان نه‌وزاد توانی پله‌ی دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت .
یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌به‌شداری 24 یانه و له نێو هۆڵی پێنج ستار له شاری سلێمانی ئه‌نجام دراو تێیداو دوایی كێبڕكێی به‌هێزی یاریزانانی به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كه دواجار شۆبان نه‌وزادی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی بگاته یاری كۆتایی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت ، ئه‌مه‌و پاش كۆتاهاتنی یاریه‌كانی میدالیا و جامی دووه‌می به یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه شۆبان نه‌وزاد به‌خشرا .