حه‌وت ڕێنمایی له‌ سكچوون و ڕشانه‌وه‌ی‌ وه‌رزی هاوین ده‌تپارێزێت


 
ته‌ندروستی‌ - 


لەم چەند ڕۆژە حاڵەتی سکچوون و ڕشانەوەی زۆر بووه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاکەوتن،بۆ خۆپاراستن لە سکچوون و ڕشانەوە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن كه‌ دکتۆر جاسم محمد مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی باسی لێوه‌ده‌كات.


۱- دوورکەوتنەوە لە خواردنی دەرەوە بەتایبەتی خواردنی سەر عەرەبانە و شوێنی قەڕەبالغ و نەخواردنی گۆشتی ڕۆست.

۲-نەخواردنی سەوزە و زەلاتە لە جێشتخانەکان.

۳- دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی شەربەت و ماستاو ئه‌و جۆرانه‌ی‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ماڵه‌وه‌ دروستكراون.
٤-دەست شووشتن بە ئاو و سابوون پێش نان خواردن.

٥- نەخواردنی شیوی ماوە و گەرمکراو( ئەگەر ناچار بوون ئەوا زۆر باش گەرم بکرێتەوە)
٦-زۆر ئاگاتان لە مێژووی بەسەرچوونی ئەو شتانەبێت کە دەیکڕن وەک هێلکە، ماست،پەنیر....هتد
۷- بەکورتیەکەی پاک و خاوێنی گرنگترین خاڵە بۆ خۆپاراستن.


PM:09:13:06/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 1871 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌