پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ولاَتانی عه‌ره‌بی له ولاَتی تونس به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له چوارچێوه‌ی كێبڕكێی یاریزانانی هه‌ڵبژارده به‌شداره‌كان بۆ به‌ده‌ست هێنانی میدالیایی یارییه جۆراو جۆره‌كانی و له یاری 100 م به‌ربه‌ست بۆ ئاستی كچان ، كوردستان به‌مۆ جه‌مال كیژه یاریزانی تازه‌پێگه‌یشتووی یانه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژارده‌ی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق توانی پله‌ی چواره‌م به‌ده‌ست بهێنێت .
جێگه‌ی باسه حه‌وته‌مین پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ولاَتانی عه‌ره‌بی بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوانی كوڕان و كچان به‌به‌شداری 14 ولاَت و له ولاَتی تونس به‌ڕێوه ده‌چێت و بڕیاره یاریه‌كانی تا به‌رواری 7 ته‌مووزی 2019 به‌رده‌وام بێت و هه‌ردوو كیژه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ( كوردستان به‌مۆ جه‌مال و دییه نزار ) وه‌ك یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا به‌شدارن .