پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 7 ی 4 ی 2019 ، به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگرانی سه‌رۆك و ئه‌مینداری دارایی و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی راپه‌راندن كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو
شاندی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و وه‌هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی وه‌رزش و لاوان له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌پرۆژه یاسایی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی عێراق
هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ردانی شاند به‌سه‌ركه‌وتوویی هه‌ژمار كرا كه یه‌كه‌م نوێنه‌رانی كورد به‌شدارن له‌خوێندنه‌وه بۆ پرۆژه یاسایی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی عێراقی و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی وه‌رزشوانانی هه‌رێم له‌پرۆژه یاساكه‌دا
هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوپاسی هه‌ریه‌ك له‌د.دیار و خاتوو ئاره‌زوو ئه‌ندامانی ئه‌ندامانی كورد له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرا كه هاوكار و پالپشتن بوون كه‌مافی وه‌رزشوانانی هه‌رێم له‌پرۆژه یاسایی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی عێراقی دیاری بكرێت و وه نوێنه‌رانی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی به‌شداربن له‌پرۆژه یاساكه بۆ ئه‌وه‌ی تێبینی و داواكارییه‌كان بدرێن به‌لێژنه‌كه به‌مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه و ده‌نگدان له‌سه‌ری كه‌له‌ئێستا پرۆژه یاساكه له‌ده‌ستپێكی خوێندنه‌وه‌كانیه‌تی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ری
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان بریار له‌سه‌ر پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك درا به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی بۆ نوێنه‌رایه‌تی شاره‌كانی هه‌رێم و لقی یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌جامدانی چالاكی و كاركردنیان
له‌كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان بریاریشدرا ئه‌و یه‌كێتیه وه‌رزشیانه بانگێهشت و ئاگاداربكرێنه‌وه كه تائێستا چالاكیان ئه‌نجام نه‌داوه به‌مه‌به‌ستی ڕوونكردنه‌وه و هۆكار چیه كه چاڵاكیان نیه.
ڕاگه‌یاندنی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان