پێشمه‌رگه سپۆرت -
رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی جه‌ختده‌كاته‌وه كه مارسیلۆ داسێلڤای به‌ڕازیلی وبه‌رگریكاری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید داوای رۆشتنی له یانه‌كه‌ی كردووه .
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه مارسیلۆ داوای له كارگێڕی یانه‌كه‌ی كردووه رێگه‌ی بده‌ن تیپه‌كه جێبهێڵێت ، به‌تایبه‌ت كه وه‌رزی داهاتوو له لایه‌ن زیدانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره پشت به تواناكانی نابه‌سترێت .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه له زووترین كاتدا ئه‌و به‌رگریكاره به‌ڕازیلیه له‌گه‌ڵ پیرێز كۆده‌بێته‌وه‌و داوای رۆشتن ده‌كات .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه یانه‌كانی پاریس سانجێرمان و یۆڤانتۆس وئارسیناڵ ومیلان ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی مارسیلۆ ده‌كه‌ن .