پێشمه‌رگه سپۆرت -
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌ی چێڵسی فرانك لامپاردی ئه‌ستێره‌ی پێشوو یانه‌كه‌ی كرده راهێنه‌ر بۆ ماوه‌ی سێ وه‌رزی داهاتوو.
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی چێڵسی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه فرانك لامپاردی راهێنه‌ری یانه‌ی دێربی كاونتی ویاریزانی پێشووی یانه‌كه‌یان كردۆته راهێنه‌ری تیپه‌كه بۆ ماوه‌ی سێ وه‌رزی داهاتوو .
لامپارد ده‌بێته جێگره‌وه‌ی ماوریسۆ ساری له راهێنه‌رایه‌تی چێڵسی كه له كۆتایی وه‌رزی ئه‌مساڵ پۆسته‌كه‌ی جێهێشت .
لامپارد ماوه‌ی 13 ساڵ به درێسی چێڵسیه‌وه یاری كردووه و له‌و ماوه‌یه‌دا 648 یاری ئه‌نجامداوه و11 نازناوی به‌ده‌ستهێناوه له نێوانیاندا خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ساڵی 2012.