پێشمه‌رگه سپۆرت -
له نێو هۆڵی هۆتێل مورادی قه‌مه‌رت له ولاَتی تونس كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی تازه‌پێگه‌یشتوانی ولاَتانی عه‌ره‌بی ئه‌نجام درا .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا نوێنه‌ری 14 ولاَتی عه‌ره‌بی به‌شدار بوون كه بریتیی بوون له ولاَتانی ( عێراق ، سعودیه ، مه‌غریب ، كوێت ، تونس ، میسر ، عه‌مان ، لوبنان ، جه‌زائیر ، لیبیا ، قه‌ته‌ڕ ، صۆماڵ ، جیبۆتی و یه‌مه‌ن ) ئه‌مه‌و بڕیاره سبه‌ی پێنج شه‌ممه 4 ته‌مووزی 2019 یاریه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ده‌ست پێبكات و هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزی كچان له یاریه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه‌دا به‌شداری كردووه و هه‌ردوو كیژه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش كێبڕكێی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجام ده‌كه‌ن كه بریتین له كیژه یاریزانان ( كوردستان به‌مۆ جه‌مال و دییه نزار ڕه‌فیق ) و هه‌روه‌ك هه‌ردوو ڕاهێنه‌ر زه‌رده‌شت ڕه‌فیق و ڕه‌نجده‌ر قادر وه‌ك ڕاهێنه‌رانی كیژه یاریزانان به‌شدارن له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا .