پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی سلێمانی به هاوكاری یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی خولێكی كراوه‌ی یاری باله بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچانی تازه‌پێگه‌یشتوان ده‌كاته‌وه .
بریاره یاریه‌كانی خوله‌كه له به‌رواری 7 و 8 / ى ته‌مووزی 2019 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی سلێمانی به‌ڕِێوه بچێت و تێیداو بۆ ئاستی كچان بۆ ته‌مه‌نی 16 ساڵ به‌ره‌و خوار دیاری كراوه و هه‌روه‌ك بۆ ئاستی كوڕان-یش بۆ ته‌مه‌نی 13 ساڵ و به‌ره‌و خوار ده‌بێت .
ئه‌مه‌و له ڕاگه‌یاندراوێكدا لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری خوله‌كه داوا له هه‌رتیپ و یانه‌یه‌ك ده‌كات كه ئاره‌زووی به‌شداری كردنی هه‌یه په‌یوه‌ندی بكات به ژماره ته‌له‌فۆنی 07501241912 .