‌نیشانه‌كانی كه‌مخوێنی و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر


 
ته‌ندروستی‌ - 

ئاسن پێکهاتەیەکی سەرەکیە لە خڕۆکە سورەکانی خوێندا، بەرپرسەلە گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ هەموو ئەندامەکانی لەش، بەڵام ئەگەر ڕۆژانە بەڕێژەیەکی کەم ئاسن وەربگیرێت دەبێتە کەم خوێنی.

کەم خوێنی لە ئێستادا بووە بە یەکێک لە هەرە کێشە بڵاوەکان بەتایبەت لە منداڵان و ئافرەتانی دووگیان و ئەو ئافرەتانەی نەزیفن(توشی خوێن به‌ربوون بوون) ، کە دەتوانرێت لەڕێی پشكنینی CBC و Ferritin و S.Iron دەستنیشان بکرێت ، هەندێک لەو نیشانانەی کە ئاماژەن بۆ کەمی خوێن :-

1. لاوازی و کەمی توانای جەستە.
2. هەڵوەرین و وشک بوون و پچڕانی تاڵەکای قژ.
3. کەمی تەرکیز و بیرکردنەوە.
4. سەر ئێشە و گێژبوون و کەمی هاوسەنگی.
5. ناڕێکی و خێرا لێدانی دڵ.
6. ئازاری لەپڕ و ڕەق بوون و گرژ بوونی ماسولکەکانی قاچ بەتایبەت لە کاتی نوستنی شەواندا.
7. لاوازی و ناسکی نینۆکەکان.
8. بێڕەنگی و زەردووی و قڵیشانی لێو و برینی ناو دەم.
9. هەندێک لە نیشانەکانی تر وەکو ساردی دەست و قاچەکان ، قەلەقی وخەمباری ، زیاتر نەخۆش کەوتن بەهۆی لاوازی بەرگری لەشەوە.

چەند ڕێنماییەک بۆ ئەوەی دووربین لە کەم خوێنی:-
- نەخواردنەوەی چا و قاوە و ساردی كاتژمێرێك پێش و دوو كاتژمێر دوای نان.
- خواردنی لیمۆ دوای نان کە یارمەتی هەڵمژینی ئاسن دەدات.
- خواردنی ژەمەکان بەڕێکی و زیادکرنی ئەو خۆراکانەی مادەی ئاسنیان زۆرە وەکو گۆشت و قەیسی و نیسک .

ئیستا چەندین جۆری جیاواز لە دەرمان هەیە بۆ بەرز کردنەوەی خوێن و ئاسن کە لە لایەن دکتۆری هەناویەوە دیاری دەکرێت.

س: کۆمەڵگای پزیشکی ئاسا 


PM:02:57:03/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 3301 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌